٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د.ئیدریس ڕەمەزان: هەژماری من کێشەی دوو مووچەیی بنبڕدەکات

سەرچاوە: KDP.info

مامۆستایەکی زانکۆ پێی وایە کردنەوەی هەژماری من زۆر گرنگە بۆ حکوومەت و هاووڵاتییان، چەندین کێشە چارە دەکات، لەوانە دوو مووچەیی بنبڕ دەکات.

د.ئیدریس ڕەمەزان، مامۆستای زانکۆ، پسپۆری ئابووری بە بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: پڕۆژەی هەژماری من زۆر سوودی بۆ حکوومەت و بۆ هاووڵاتییش هەیە، چونکە متمانە بۆ بانکەکان دەگەڕێنێتەوە، لەبەر ئەوەی تا ئێستایش لە وڵاتی ئێمەدا زۆر پشت بە سیستەمی بانکی نابەسترێت، پێموایە هەم بۆ حکوومەت و هەم بۆ هاووڵاتییش گرنگە.

ئەو مامۆستایەی زانکۆ گوتی: کردنەوەی هەژماری تەنها بۆ دابەشکردنی مووچە نییە زۆر کاری دیکەش دەکات لەوانە بنبڕکردنی دوو مووچەیی و ڕێکخستنی مووچە.

د.ئیدریس ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: لەڕووی زانستی ئابوورییەوە هەر وڵاتێک سیستەمی بانکی بەهێزبێت وڵاتێکی سەرکەوتووە بەپێچەوانەوە بێی هەبوونی سیستەمێکی بانکی بەهێز ناتوانین هەنگاو بەرەو پێشەوە بنێین، پێوستە بۆچوونی هاووڵاتییان بگۆڕدرێت بەرامبەر بەبانک، زیاتر کار بە نەختەیی نەکرێت لە زۆربەی وڵاتانی پێشکەوتووش وایە.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار