٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵیۆزى پاكستان دەكات

سەرچاوە: KDP.info

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2023/10/23 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوایى و كۆتاییهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى له‌ عێراق، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ئه‌مجه‌د عه‌لى، باڵیۆزى پاكستان كرد.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینى پێشكه‌ش به‌ به‌ڕێز باڵیۆزى پاكستان كرد بۆ كار و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى پاكستان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا و هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى نوێیدا بۆ خواست.

لاى خۆیه‌وه‌، به‌ڕێز باڵیۆزى پاكستان، وێڕاى سوپاسگوزارى بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌رخستنى كار و ئه‌ركه‌كانى، هیواى به‌ره‌وپێشچوونى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان خواست.

له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا، باس له‌ دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ كرا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار