نێچیرڤان بارزانى و شێخ جه‌مال ئه‌لزارى دۆخى وڵات و ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2023/10/23 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز شێخ جه‌مال ئه‌لزارى، ئه‌میندارى گشتیى هاوپه‌یمانیى پێشكه‌وتنى نیشتمانیى عێراقى كرد.
له دیدارێكدا دۆخى سیاسى و ئه‌منیى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان و دوایین پێشهات و په‌رسه‌ندنه‌كانى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له عێراق و ناوچه‌كه و هه‌وڵدان بۆ ڕێگرى له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ئاڵۆزییه‌كان، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ عێراق نه‌خزێته ناو كێشه و ئاڵۆزییه هه‌رێمییه‌كانه‌وه.




