٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاپۆرتێک دەربارەی کێشە داراییەکانی هەرێم و بەغدا ئامادە دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد: بەغدا سەبارەت بە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم نەرمی نواندووە و ڕاپۆرتێک دەربارەی کێشە داراییەکانی هەردوولا دەدرێتە سەرۆکایەتی پەرلەمان.

سیپان شێروانی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی راگەیاند: دوای سەردانەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و تاتوێی پرسەکانی نێوان هەردوو لا لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی بەغدا لێک تێگەیشتنی باش گەڵاڵە بووە و گۆڕانکاری لە هەڵوێستی بەغدا بەدی دەکرێت.

پەرلەمانتارەکەی پارتی گوتیشی: یەکێک لەو کێشانەی هەردوو لا ناکۆکییان لەسەری هەبوو بابەتی ژمارەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بوو، دوای سەردانی مەسروور بارزانی بەغدا نەرمی نواندووە و گەیشتووەتە تێگەییشتنێکی باشتر.

سیپان شێروانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: هەردوو وەزیری دارایی هەرێم و فیدڕاڵ چوونەتە بەردەم لیژنەی دارایی پەرلەمان و وردەکارییەکانیان خستووەتە ڕوو، بڕیارە لیژنەی دارایی لەو بارەیەوە ڕاپۆرتێک پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بکات.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار