٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی پاكستان لە عێراق دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە باڵیۆزی پاكستان لە عێراق كرد و لە دیدارەكەدا بەهێزکردنی پەیوەندی دوولایەنە تاوتوێ کرا.

ئەمڕۆ دووشەممە 23/10/2023، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە ئەحمەد ئەمجەد عەلی، باڵیۆزی پاکستان لە عێراق کرد، کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی سەرۆكی حكوومەتی كردبوو،

لە دیدارەکەدا بەهێزکردنی پەیوەندی دوولایەنە تاوتوێ کرا، بە تایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێنان.

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سوپاسی باڵیۆزی پاكستانی لە عێراق كرد، بۆ کارکردنی لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و پاکستان و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

باڵیۆزی پاکستان وێڕای ستایشکردنی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی كوردستان، پێزانینی خۆی بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ هاوکاری و پشتگیرییان لە سەرخستنی ئەرکەکەی.

هەواڵی پەیوەندیدار