ڕاگەیندراوێک لە سەرۆکایەتی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگەوە

ھەولێر-KDP.info- سەرۆكایەتیی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە، ڕاگەیاندراوێكی لەبارەی رووداوكهی مەخموور بڵاو كردەوە."
دهقی ڕاگەیندراوهكهی سەرۆکایەتی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە:
بەداخەوە دوێنێ یەکشەممە 22ی تشرینی یەکەمی 2023 رووداوێکی ناخۆش لە ناوچەی مەخموور روویدا و لە ئەنجامدا شەهید و برینداربوونی لە هەردوولا لێکەوتەوە."
وەزارەتی پێشمەرگە جەخت لەوە دەکاتەوە، "پابەندبوونمان بۆ کارکردن لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی دووپات دەکەینەوە لەپێناو چارەسەرێکی ریشەیی و بەردەوام، کە ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری عێراق بەدیبهێنێت."
لەهەمان کاتدا، پشتیوانیی بۆ ناوەڕۆکی راگەیێندراوەکەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان "بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی خێرا و شەفاف لە رووداوەکە بۆ دیاریکردنی هۆکارەکان و دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ جێگیرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە" دەکەینەوە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە




