٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زەوی بەسەر ڕزگاربوانی کوردی ئێزدی دابەش دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

بڕیارە ھەموو ڕزگاربوانی کوردی ئێزدی سوودمەندبن لە وەرگرتنی زەوی، جێگری پارێزگاری نەینەواش دەڵێ: لە قۆناغی یەکەمدا زەوی بەسەر ٢٥٠ ڕزگاربووی دەستی داعش دابەش دەکرێت و پرۆسەکەش بەرەوام دەبێت.

ڕەفعەت سمو، جێگری پارێزگاری نەینەوا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ڕەزامەندی لەسەر دابەشکردنی زەوی بەسەر ڕزگاربوانی کوردی ئێزدی لە دەستی تیرۆرستانی داعشدا دراوە، بڕیارە لە قۆناغی یەکەم ٢٥٠ پارچە زەوی بەسەر ڕزگاربواندا دابەش بکرێت، لە قۆناغەکانی داھاتووش ھەموو ئەوانەی مەرجەکانیان تێدایە سوودمەندبن لە وەرگرتنی زەوی.

جێگری پارێزگاری نەینەوا گوتیشی: دابەشکردنی زەویەکانیش لە سنووری قەزای شنگال دەبێت و بۆ ھەر ڕزگاربوویەک زەویەکی ٢٥٠م دیار کراوە.

ڕەفعەت سمو ئاماژەی بۆ ئەوەکرد:  بڕیارە لە قۆناغەکانی داھاتوو ژمارەیەکی زیاتری ڕزگاربوانی دەستی داعش سوودمەندبن لە وەرگرتنی زەوی بۆ نیشتەجێبوون، کاریش دەکرێت بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەردەوام بێت تا ھەموو ڕزگاربوانی کوردی ئێزدی بەو مافەی خۆیان بگەن.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار