٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قایمقامی قەزای مەخمور: نووسراوی فەرمیمان بۆ بەغدا کردووە ڕێ لە جووتیارانی کورد نەگیرێت

سەرچاوە: KDP.info

مەخمور_KDP.info_  قایمقامی قەزای مەخموور گوتی:  نووسراوی فەرمیمان بۆ بەغداکردووە رێ لە جووتیارانی کورد نەگیرێت کە گەنم و پێداویستی کشتوکاڵی  بۆ خۆیان دەگوازنەوە، بەڵێندراوە بەڵام هێشتا جێبەجێ نەکراوە.

قایمقامی قەزای مەخمور، رزگار محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: نووسراوێکمان بۆ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی عێراق لە بەغدا کردووە بۆ ڕەزامەندیدان تا قەزای مەخموور و ناحیەی قەراج جیابکرێنەوە لە شوێنەکانی دیکە و جووتیارانی کورد بتوانن گەنم و پێداویستی خۆیان ببەن بۆ شوێنی خۆیان و ناو زەوییەکانیان چونکە ڕێنماییەک هەیە نابێت جگە لە پارێزگاکانی عێراق گەنم و هەندێک پێداویستی کشتوکاڵی بگوازرێنەوە بۆ شوێنەکانی دیکە، نووسراویش بۆ هەموو پارێزگاکان کراوە بۆ ئەوان ئاساییە جگە لە هەرێمی کوردستان.

ڕزگار محەمەد گوتیشی: هەفتەی ڕابردووش  خۆپیشاندان کرا، ئەمڕۆ جووتیاران خۆپیشاندانیان کردووە و داوا دەکەن ڕێگەیان پێ بدرێت، لە بەغداش بەڵێنیان بە ئێمە داوە، بەڵام تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە، چاوەرێ دەکەین ڕەزامەندی بدرێت بۆ ئەوەی جووتیاران بتوانن گەنم و پێداویستی کشتوکاڵی ببەن بۆ مەخموور و قەراج، بۆیە جووتیارانیش سوورن تا ڕێگەیان پێ نەدرێت ڕێگا ناکەنەوە، ئێمەش چاوەڕێی وەڵامی ئەوان دەکەین ، چونکە وەڵامەکە هەندێک دواکەوتووە.

بڵند ئیبراهیم 

هەواڵی پەیوەندیدار