٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەخۆشخانەیەکی 100قەرەوێلەیی لە باشیک دروست دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

باشیک_KDP.info_ بەڕێوەبەری ناحیەی باشیک، سەر بە پارێزگای مووسڵ ئاشکرایکرد: نەخۆشخانەیەکی 100 قەرەوێلەیی لە باشیک بە هەوڵی نوێنەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ و پەرلەمانی عێراق بە گوژمەی 77 ملیار دینار دروست دەکرێت.

غەزوان داوودی، بەڕێەبەری ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای مووسڵ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بە هەوڵ و ماندووبوونی زۆری نوێنەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ و پەرلەمانی عێراق ڕەزامەندی دراوە بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی 100 قەرەوێلەیی بۆ ناحیەی باشیک کە زۆر پێویستە و هیچ نەخۆشخانەیەکی لێ نییە، بۆیە بڕیاردراوە نەخۆشخانەیەکی 100قەرەوێلەیی لێ دروست بکرێت، هەموو ڕێکارەکانی دروستکردنیشی تەواو بوونە.

غەزوان داوودی گوتیشی: ئێستا خەریکین پڕۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەی 100قەرەوێلەیی باشیک دەین بە کۆمپانینیەک بۆ ئەوەی دەست بە دروستکردنی بکرێت کە 77ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە، داواکارین پەلەی لێ بکرێت و زوو دروست بکرێت، بۆ ئەوەی بکەوێتە خزمەت هاووڵاتییانی خۆشەویست، چونکە دەبێتە تاکە نەخۆشخانە لە سنووری ناحیەی باشیک.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار