٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ئەمساڵ بۆ جووتیاران بەرهەمدار بوو"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر_KDP.info_  بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان بۆ جووتیاران بەرهەم داربوو، چونکە هەم بەرهەمیان باش بوو  هەمیش بازاڕی هەبوو ساخ دەبووەوە و نرخیشی باش بوو.

بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کەریم سلێمان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پرسی هەناردەکردنی بەرهەمی ناوخۆ بۆ دەرەوە پڕۆژەیەکە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خۆی سەرپەرشتی دەکات، ئەوەی گرنگە ئێستا ڕێژەیەکی باشی پەتاتە، هەنار و بەرهەمی دیکەی وەکو هەنگوین و برنجی ئاکرێ هەناردە دەکرێن، بەرهەمی گەنمیش ئەمساڵ زۆر باش بوو.
کەریم سلێمان گوتیشی: ئەمساڵ لە بواری چاندن ساڵێکی بەرهەمداربوو ، بۆیە دۆخی جووتیاران ئەوانەی گەنم و گەنمە شامی و سەوزایی و هەر بەرهەمێکی چاندبێت سوودی وەرگرتووە و بازاڕی لە ناوخۆ و ناوەڕاست و خوارووی عێراق و دەرەوەش باش بووە، بۆیە بازاڕ بۆ بەرهەمی جووتیاران بە نرخی باش دۆزراوەتەوە.
سلێمان باسی لەوەشکرد: ئێمە لەگەڵ حکوومەتی عێراق هەماهەنگیمان بەردەوامە بۆ ڕێگریکردن لە هاوردەکردنی بەرهەمی دەرەوە، لە کاتێکدا بەرهەمی هەرێمی کوردستان مابێت، ئەمە کاریگەری هەبووە بۆئ ەوەی  نرخی بەرهەم و دۆخی جووتیار باش بێت، ئەمساڵ بارانیش هەبووەو پێشبینی دەکەین ساڵی داهاتووش باران باش ببارێت و دۆخی جوتیاران باش بێت.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار