"لە سنووری سیدەکان ئەم پرۆژانە جێبەجێ دەکرێن"

سۆران_KDP.info_ بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران گوتی: ئێستا لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە سنووری سیدەکان بە گوژمەی پێنج ملیار دینار پڕۆژەی ڕێگاوبان لە جێبەجێکردن دان.
خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ڕێگای سیدەکان کە بەرەو دەشتە هێرت و ناوچەی بارزان و کەونە گوند دەڕوات نزیکە ی 10 کم دەبێت و پێی دەگوترێت گەلی لێتان بە شێوەیەکی زۆر باش نوژەن دەکرێتەوە و قیرتاو دەکرێت، ئێستا گەیشتۆتە قۆناغی قیرتاو کردن، ڕێگایەکی دیکەش هەیە ئەویش ڕێگای گەلی شێخزادە 70% تەواو بووە و بەشێکی بەشێکی ماوە قیرتاوکردنیشی تەواو بکرێت، ئەویش 9.5 کم دەبێت، بە هەردووکیان 3 ملیار و 300 ملیۆن دیناریان بۆ تەرخان کراوە، بە تەواو بوونی ئەو ڕێگایانە بوژانەوەیەکی زۆر لە سنووری سیدەکان دروست دەبێت.
خوسرەت سادق گوتیشی: ڕێگایەکی دیکە هەیە لەدۆڵی زەردێ، نزیکەی 12کم دەبێت و زۆر گوندی ناوچەکە لێی سودمەند دەبن، پێشتر بڕیاردرابوو ئەو ڕێگایە دروست بکرێت بەڵام وەستابوو، ئێستا جێبەجێ دەکرێت و قیڕتاو دەکرێت، لەو (12کم)ەی بڕیارە قیرتاو بکرێت 10.8کم قیڕتاو دەکرێت، ملیارێکی زیاتر بۆ خەرج کراوە، بۆ تەواوی ئەو ڕێگایانە پێنج ملیار دیناری تەرخان کراوە کە نوژەنکردنەوە و چاککردنەوە و قیڕتاوکردنەوەی ڕێگاکان دتگرێتەوە، هەمووشیان دەکەوێتە سنووری سیدەکان.
بڵند ئیبراهیم




