سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایى له ڕابه‌ڕى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى ده‌كات

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/10/19 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایى له به‌ڕێز عیرفان عه‌بدولعه‌زیز كرد بۆ سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌ى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى له كوردستان / عێراق و هه‌ڵبژاردنى به‌ڕێزیان به ڕابه‌رى بزووتنه‌وه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌ڕێز عیرفان عه‌بدولعه‌زیز و برزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى خواست و لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز ڕابه‌رى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى له كوردستان / عێراق، سوپاس و پێزانینى بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندى و پیرۆزباییان ده‌ربڕى.




