٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ پارێزگارى بانكى ناوه‌ندیى عێراق كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2023/10/19 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌لى موحسین ئه‌لعه‌للاق پارێزگارى بانكى ناوه‌ندیى عێراق، ده‌رباره‌ى دۆخى داراییى عێراق، به‌هاى دینارى عێراقى، هه‌وڵه‌كانى بانكى ناوه‌ندى بۆ سه‌قامگیریى دارایى و ئابوورى و ده‌رفه‌ته‌كانى وه‌به‌رهێنان له‌ عێراق، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پێزانینى خۆى بۆ هه‌وڵه‌كانى بانكى ناوه‌ندیى عێراق ده‌ربڕى له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌كان و ڕاگرتنى به‌هاى دینار، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌ كاره‌ له‌پێشینه‌كانى بانكى ناوه‌ندى كرد بۆ چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاڵنگارییه‌كاندا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نه‌ختینه‌ و دارایى.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى بانكه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ بانكى ناوه‌ندیى عێراق كرده‌وه‌ و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌شیان تاوتوێ كرد.

 

هەواڵی پەیوەندیدار