٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قایمقامی چۆمان: دوو ساڵە ناوچەی چۆمان سەقامگیری بەخۆیەوە بینیوە

سەرچاوە: KDP.info

قایمقامی قەزای چۆمان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: ماوەی دوو ساڵە ناوچە سنوورییەکانی چۆمان سەقامگیری بەخۆیەوە بینیوە و دەڵێ: بە درێژایی سنووری نێوان ھەرێم و ئێران لە چۆمان خاڵی سنووری جێگیرکراون و چاودێری ڕەوشی سنوور دەکرێت.

سوارە ئەکرەم، قایمقامی قەزای چۆمان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ڕاستە پێشتر کێشەی سنووری ھەبوون لە چۆمان و باڵەکایەتی بەگشتی، بەڵام ماوەی دوو ساڵە ھیچ کێشەیەکی سنووری نەبووە و بوردۆمان و تۆپبارانیش نەبووە ئەوەیش مانای ئەوە دەگەیەنێ لە ڕووی ئەمنییەوە ناوچەکە سەقامگیری بە خۆیەوە بینیوە، ئێستا کێشەی سنووری نەماوە و ناوچەکە ھاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان ئارامە.

قایمقامی چۆمان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: ئێمە لە سنووری قەزای چۆمان ٣٨ کیلۆمەتر سنوورمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە و بە درێژایی سنووری نێوان ھەرێم و ئێران خاڵی سنووری جێگیر کراون و لەلایەن پاسەوانی سنوورییەوە پارێزگاری دەکرێت و بەوردی چاودێری دەکرێت بۆ ئەوەی کێشە لەسەر سنوور نەمێنێ و ھاووڵاتییان بتوان بە ئارامی سەردانی ناوچەکە بکەن.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار