٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئایدن مەعروف: حکومەتی ھەرێمی کوردستان داکۆکی لە مافی پێکھاتەکان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، ھەندێک لایەن دەیانەوێت ئەو پێکەوەژیانەی لە ھەرێمی کوردستان ھەیە بەردەوام نەبێت و چاویان پێ ھەڵنایەت، بەڵام حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام داکۆکی لە مافی پێکھاتەکان دەکات و پارێزگاری لێ دەکات، بۆ ئەوەی زیاتر پەرە بە پێکەوەژیان لە ھەرێمی کوردستان بدرێت.

ئایدن مەعروف، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ھەندێک لایەن چاویان بە ئەو پێکەوەژیانەی لە ھەرێمی کوردستان ھەیە ھەڵنایەت و ئەو ھەوڵەی دەدرێت لەرێگەی بەغداوە بۆ ئەوەی کورسی کۆتا کەم بکەنەوە کە لە بەرژوەندی ھیچ لایەکدا نییە و ئەم ھەنگاوە کورسی لایەنەکان زیاد ناکات، بۆیە ئەوە کارێکی ھەڵەیە دەکرێت و زیان بە پێکەوەژیانی ھەرێمی کوردستان دەگەیەنێت، چونکە ھەرێمی کوردستان گرنگی بە پێکھاتەکان دەدات و ھەرێمی کوردستان شوێنی پێکەوەژیانی ھەموو پێکھاتەکانە و ھەمیشە پارێزگاری لەوە کراوە".

ئایدن مەعروف گوتیشی: "پێویستە دەست بۆ پێکھاتەکان نەبردرێت و ئەو پێکەوەژیانەی ھەیە زیاتر پەرەی پێبدرێت، چونکە حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەموو کاتێک زیاتر پشتگیری لە پێکھاتەکان و مافەکانیان دەکات و داکۆکیەکی سەرسەختی مافی پێکھاتەکانە و بەردەوام ھەوڵدەدات گرنگی زیاتر بە پێکھاتەکان بدرێت نەک زیانیان پێ بگات، بۆیە بڕوایەکی تەواومان بە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەیە، کە پشتگیریمان دەکات و پارێزگاری لە مافەکانمان دەکات، بەڵام بەداخەوە ھەندێک لایەن دەیانەوێت ئەو پێکەوەژیانە نەمێنێت، کە ئەو خواستەی ئەوانیش ئەستەمە بەدی بێت".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار