٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئەڵمانیا دەکات بۆ درێژکردنەوەی ئەرکی سوپاکەی لە هەرێمی کوردستان و عێراق

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- دوای ئەوەی پەرلەمانی ئەڵمانیا لە دانیشتنێکدا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان ئەرکی سوپای ئەڵمانیای بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە درێژ كرده‌وه‌، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانینی ئاراستەی حکوومەت و پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەکات.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی حکومەت و پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا دەکەم بۆ درێژکردنەوەی ماوەی ئەرکی سەربازەکانیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی کردووەتەوە کە "هێشتا لەبەردەم هەڕەشەیەکی هاوبەشداین و پێکەوە شکستی هەمیشەیی بە داعش دەهێنین."

 

هەواڵی پەیوەندیدار