نەخۆشخانەیەکی منداڵان لە زاخۆ دەکرێتەوە
_(2)__2023_10_18_h17m42s8__HK.jpg)
نەخوشخانەیەکی منداڵان لە زاخۆ دەکرێتەوە و گوتەبێژی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش دەڵێ: نەخۆشخانەکە نیوەی تەواوبووە و خزمەتێکی بەرچاوی منداڵان دەکات.
شڤان عەبدی، گوتەبێژی ئیدارەی سەربەخۆی زاحۆ پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی ڕاگەیاند: پڕۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ سەدا پەنجای جێبەجێ کراوە و بڕیارە لەماوەی یەک ساڵدا نەخۆشخانەکه تەواو بکرێت و بخرێتە خزمەتی مندالان، گوژمەی دروست کردنی نەخۆشخانەکەش نزیکەی دوو ملیار دینارە.
گوتەبێژی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ گوتیشی: نەخۆشخانەکە سێ نهۆمە و 90 تەختییە، ئەوە یەکەم جاریشە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە نەخۆشی مندالان لە سنووری زاخۆ بکرێتەوە.
شڤان عەبدی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: دوای تەواوبوونی نەخۆشخانەکە ستافی پێویست و ئامێرو کەلوپەلی پزیشکیی بۆ نەخۆشخانەکە دابین دەکرێن و دەخرێتە خزمەتی خەڵکی شارەکە.
قائید میرۆ




