٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى به‌لژیكا كۆبووه‌وه‌‏

سەرچاوە: KDP.info

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2023/10/18 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌ركى ‏هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز سێرج دیكشن باڵۆزى به‌لژیكا له‌ عێراق و ‏ئوردن كرد.‏

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌لژیكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ‏په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان، گرنگیى ‏شیاندنه‌وه‌ى ڕفێنراوانى ئێزدیى ڕزگاربووى ده‌ستى داعش، دۆخى سیاسیى عێراق و ‏هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانیان، تاوتوێ كران.‏

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌شداریى ‏به‌لژیكا له‌ هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش و هاوكارییه‌كانى بۆ عێراق و ‏هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا خواستى دوولایه‌نه‌یان بۆ بره‌ودان ‏به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا ‏دووپات كرده‌وه‌.‏

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى جێبه‌جێكردنى دروستى سیسته‌مى فیدراڵى له‌ ‏عێراق و كارى پێكه‌وه‌یى بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌، ‏هه‌روه‌ها به‌ڕێز باڵیۆزى به‌لژیكا سوپاس و پێزانینى وڵاته‌كه‌ى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى ‏كوردستان له‌ تێكشكاندنى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر دووپات كرده‌وه‌.‏

له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ ‏به‌گشتى، بیرورایان گۆڕییه‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار