٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

راگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه‌ لەبارەی هێرشکردنە سەر نەخۆشخانەیەک لە غەززە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی ئەمشەوی سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەززە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

دەقی راگەیەندراوەکەی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

‎حکومەتی هەرێمی کوردستان هێرشی ئەمڕۆی سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەززە، ئیدانە دەکات کە بەهۆیەوە زیاتر لە 500 کەس بونەتە قوربانی و قوربانیەکانیش زۆربەیان ژن و منداڵن.

‎دووپاتیدەکەینەوە جەنگ و هێرشی سەربازی چارەسەر نییە بۆ کێشەکان و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ پاراستنی خەڵکی سڤیل و بێ تاوان لە مەترسییەکان.

 

پێشەوا هەورامانی

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

هەواڵی پەیوەندیدار