مه‌سرور بارزانی: کوردستانێکی بەهێزتر پێویستی بە گەشەپێدانی زیاتری ئابوورییە

هەولێر-KDP.info- مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) تویته‌ری پێشوو، ڕایگه‌یاند: دەزانین کە کوردستانێکی بەهێزتر پێویستی بە گەشەپێدانی زیاتری ئابوورییە، بە تایبەت:
- سیستەمێکی بانکیی هاوچەرخ
- پیشەسازیی نوێ
- کەمکردنەوەی رۆتین
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیران نووسیوویه‌تی: ئەمڕۆ، ئەو رێگایانەمان تاووتوێکرد، کە بەو ئامانجانەمان دەگەیەنن.
ئەمڕۆ سێشەممە 10/17 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی زیاتری وەبەرهێنان و پێشخستن و ڕاکێشانی پرۆژەکانی وەبەرهێنان و نەهێشتنی بەربەست و ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان کرا.




