چەند پڕۆژەیەک بۆ بنیاتنانی ژێرخانی زاخۆ جێبەجێ دەکرێن

بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی زاخۆ ئاشکرایکرد، کار بۆ بنیاتنانی ژێرخانی شاری زاخۆ دەکرێت و ئێستا کار بۆ جێبەجێکردنی ژمارەیەک پڕۆژەی نوێ دەکرێت.
جگەرخوێن تاھر، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی زاخۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: دەمانەوێ ژێرخانی زاخۆ بنیات بنێین، بۆ ئەو مەبەستە پێویستمان بە چەند پڕۆژەیەک ھەیە کە پێویستی ھەنووکەیی زاخۆن لەوانەش دروستکردنی ھۆڵی کۆنگرەکان لە زاخۆ لەگەڵ باخچەی گیانەوەران و شارێکی یاری و دروستکردنی دوو نەخۆشخانەی نوێ.
بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی زاخۆ گوتی: ژمارەیەک پڕۆژەی گەشتیاریش خراونەتە بواری جێبەجێکردن و بڕیارە ژمارەیەکی دیکەش جێبەجێ بکرێن، ئەوانەش کاریگەرییان لەسەر ژێرخانی شارەکە دەبێت، بۆ نموونە پڕۆژەی دەروازەی زاخۆ.
جگەرخوێن تاھر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: ئەو پڕۆژانەی تایبەتن بە ژێرخانی زاخۆ جگە لەوەی پێویستی زاخۆ وەک شارێک پڕ دەکەنەوە کاریگەرییان لەسەر ھەلی کاریش دەبێت، چونکە ئێمە پڕۆژەمان ھەیە حەوت ھەزار و ٥٠٠ ھەلی کار بۆ ھاووڵاتییان دەڕەخسێنێ.
قائید میرۆ




