٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کار دەکرێت بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەران بخرێتە سەر خەرجی سیادی

سەرچاوە: KDP.info

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، هەوڵ دەدرێت  مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە خەرجی ڕاستەقینە بخرێتە سەر خەرجی سیادی.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، د.شاخەوان عەبدوڵا، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: بڕیارە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی مادەی 140 کۆببینەوە بۆ ئەوەی هەر پڕۆژەیەک لەسەر زەوییەکانی ماددەی 140 ئەنجام بدرێت ڕابگیرێت، چونکە پێشتریش ئەو پڕۆژانەی جێبەجێ کرابوون هەموویان ڕاگیرابوون، بۆیە دەمانەوێت ئەو بڕیارە بۆ سەرجەم  ناوچەکان بچێت تا کێشەکان چارەسەر دەبن.

د.شاخەوان عەبدوڵا گوتیشی: 100 واژوو کۆکراوەتەوە بۆ جیاکردنەوەی مووچەی  خەڵکی هەرێمی کوردستان لە خەرجی گشتی و واژووەکانیشیان ئاڕاستەی  سەۆکایەتی پەرلەمان کردووە، بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەران  لە خەرجی  ڕاستەقینە لابدرێت و بخرێتە سەر بودجەی سیادی.

گوتیشی: ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو 18ی مانگ  شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق بە ئامانجی جیاکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران لە  خەرجی ڕاستەقینە کە پێی دەگوترێت ئینفاق فعلی و گواستنەوەی بۆ سەر  خەرجی سیادی کۆدەبنەوە، هەر چۆنێک بێت پێویستە بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر بکرێت.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار