٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی تیمی حکوومەتی هەرێمی كوردستانی ڕاسپارد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ ڕای گشتی بڵاوكرده‌وه‌.

پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، سەردانی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و کۆبوونەوەیان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئیختیارییە و نیشاندەری نیەتی جددی حکوومەتی هەرێمە بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە سەر سەرجەم پرسە داراییەكان.

راشیده‌گه‌یه‌نێت، بەڕێز سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی، تیمی حکوومەتی هەرێمی كوردستانی ڕاسپاردووە تەنانەت یەك پرسیاری بێ وەڵامیش نەهێڵنەوە و زۆر شەفافانە هاوکاربن.

پێشه‌وا هه‌ورامانی ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات،  حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە  چوارچێوەی دەستوری عێراقی فیدراڵ، بە دوای چارەسەرێکی ڕیشەییەوەیە بۆ پاراستنی مافی هاووڵاتیانی كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار