٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی و کونسوڵی نوێی چین لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی ئۆکتۆبەری 2023، مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و لیو جیون، کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری میللی چین لە هەرێمی کوردستان كۆبوونەوە.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەو دیدارەدا، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی چین کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.

لەلای خۆیەوە، کونسوڵی گشتیی چین، وێڕای ستایشکردنی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستان، کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکیی و پڕۆژەکانییان لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو، بەتایبەتی لە بوارەکانی پەرەپێدانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و خوێندن و ژینگەپارێزیدا.

هەواڵی پەیوەندیدار