٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە هەوڵی فراکسیۆنی پارتی لە کەرکووک هەزار و 500 کەس بوونەتە خاوەن مووچە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک_KDP.info_ ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق گوتی: دوای دەستبەکاربوونمان وەک پەرلەمانتار تا ئێستا لە کەرکووک هەزار و 500 کەس لەڕێگەی ئێمەوە بوونەتە خاوەن مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی و بەردەوامیش کار دەکەین بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی ماون ببنە خاوەن مووچە.

نەجوا کاکەیی ، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لە یەکەم ڕۆژی  دەستبەکاربوونم وەک پەرلەمانتار لە نووسینگەی خۆم دوو کەسم داناوە بۆ ناونووسکردنی ئەو کەسانەی هیچ سەرچاوەیەکی داهاتیان نییە و مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە، وەک ئەوەی خێزاندارە و هیچ مووچەیەکی نییە، بێوەژن، قەیرە کچ و کەم ئەندام، سەردانی ئێمەیان کردووە و ناویانمان نووسیووە بۆ ئەوەی مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتییان بۆ ببڕێتەوە، بۆیە تا ئێستا ڕەزامەندیمان بۆ سێ لیست گەڕاندۆتەوە و بەردەوامیش لەسەر خەت بووینە و ڕێگەم نەداوە لە دەرەوەش مامەڵەیان ئامادەبکەن، لە نووسینگەی خۆم شوێنێکم بۆ داناون و مامەڵەکانیان بۆ ئامادە دەکرێت.
نەجوا کاکەیی گوتیشی: تا ئێستا ڕەزامەندی پێدانی مووچەمان بۆ زیاتر لە هەزار و پێنجسەد کەس وەرگرتووە، مووچەکەش لە 175هەزار دینار دەستپێدەکات، بەردەوامیش ناوی نوێ تۆمار دەکەین، چونکە خزمەتکردنی خەڵکی بە ئەرکی خۆمان دەزانین.

گوتیشی، مووچەکان بەپێی کەسەکان دەگۆرێت و هەر یەکێک بە جۆرێک مووچەی پێ دەدرێت، بەڵام کەمترین مووچە 175هەزار دینارە.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار