٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"سێ سەنتەری چارەسەری ماددەی هۆشبەر دەکرێنەوە"

سەرچاوە: KDP.info

ڕاوێژکاری وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوە کرد، لە ئایندەیەکی نزیکدا سێ سەنتەری چارەسەری بۆ بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر دەکرێنەوە.

د.عەبدوڵلا سەعید، ڕاوێژکاری وەزارەتی تەندروستی بە مالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بە مەبەستی کۆنتڕڵکردنی ماددەی هۆشبەر و دوورخستنەوەی ئەو کەسانەی ماددەکە بەکاردێنن بڕیارە سێ نەخۆشخانە یانیش بڵێین سەنتەری چارەسەرکردن بکرێنەوە، ئێستا شوێنەکە ئامادە دەکرێت و دوای تەواوبوونی ڕێکارەکان هەرسێ سەنتەرەکە دەکرێنەوە.

ڕاوێژکاری وەزاەتی تەندروستی گوتیشی سەنتەرەکان لە هەولێرو دهۆک و سلێمانی دەکرێنەوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بەکار دەبن.

د. عەبدولا سەعید ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ئەو کەسانەی ماددەی هۆشبەر بەکار دێنن، لەو سەنتەرانە چارەسەری پێویستیان بۆ دابین دەکرێت، هەتا شوێنی خەواندنیش هەیە، نەخۆش لەو سەنتەرانە دەخەوێندرێن هەنگاوێکی باشە بۆ چارەسەری ئەوکەسانەی خوویان بەماددەی هۆشبەرەوە گرتووە.
قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار