٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی پەروەردە بۆ KDP: ئاستی قوتابخانە حکوومییەکان لە هی ئەھلی باشترە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی پەروەردە پێی وایە، ئاستی قوتابخانەکانی سەر بە حکوومەت باشترە لە قوتابخانە ئەھلی و تایبەتەکان و دەڵێت، ساڵانە ھەڵسەنگاندن بۆ قوتابخانەکان دەکرێت و ئەنجامی پۆلی ١٢ی ئامادەیی مەرجە بۆ ئاستی قوتابخانە.

سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ساڵانە ھەڵسەنگاندن بۆ قوتابخانە ئەھلی و حکوومییەکان دەکرێت و بەپێی ئەو ھەڵسەنگاندنەی کراوە ئاستی قوتابخانەکانی حکوومەت باشترە لە قوتابخانە ئەھلی و تایبەتەکان، چونکە ساڵانە لەلایەن سەرپەرشتیاران ھەڵسەنگاندنەکە دەکرێت و ئەنجامی پۆلەکانی ٩ی بنەڕەتی و ١٢ی ئامادەیی دەریخستووە ئاستی قوتابخانەکانی سەر بە حکوومەت باشترە لە ئاستی قوتابخانەکانی ئەھلی.

بریکاری وەزارەتی پەروەردە گوتیشی، لە ڕووی باڵاخانە و پاکوخاوێنی و ھەندێک بابەتی دیکە، قوتابخانە ئەھلییەکان باشترن لە قوتابخانەکانی حکوومەت، بەڵام لە ڕووی پراکتیکییەوە قوتابخانەکانی سەر بە حکوومەت لە پێش ئەھلییەکانن.

سەیوان عەلی روونیشی کردەوە، پێویستە قوتابخانەی ئەھلی ھەبێت و ئێمە لەگەڵ ھەبوونی خوێندنین لە کەرتی تایبەت، بەڵام دەمانەوێ ئاستی ئەوانیش باشتر بێت و  ئەوانیش بەرپرسن لەوەی ئاستیان وەک پێویست نییە، چونکە ھەبوونی قوتابخانەی ئەھلی ئەو بارگرانییەی لەسەر حکوومەت ھەبووە کەم کردووەتەوە و ساڵانە ژمارەیەکی بەرچاوی قوتابی لە قوتابخانە تایبەتەکان درێژە بە خوێندن دەدەن.

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار