" لەم حەفتەیەدا لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی کەرکووک کۆدەبێتەوە"
_(2)__2023_10_14_h14m47s27__HK.jpg)
بڕیارە لەم حەفتەیە لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی کەرکووک کۆببێتەوە و ئەندامێکی لیژنەکەش دەڵێ، بەلگە و زانیاریمان بەردەستە لەسەر تۆمەتبارانی رووداوەکانی مانگی رابردووی کەرکووک.
سەکڤان یوسف، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" لیژنەی ئاسایش و بەرگری ھەموو بەلگەکانی لەبارەی رووداوەکانی رۆژی ٢ی ئەیلوولی رابردوو لە کەرکووک ئامادەکردوە و بڕیارە لەچوار چێوەی راپۆرتێکدا پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بکات، لیژنەکە بەڵگە و زانیاری باشی لەسەر رووداوەکانی کەرکووک دەستخستووە و ھەموو زانیاریەکان لە راپۆرتەکەدا تۆمار دەکرێن.
ئەندامەکەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری دەشڵێت" لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکای کەرکووک لە ١٣ ئەندام پێک ھاتووە و بڕیارە لەم حەفتەیەدا لەبارەی لێکۆڵینەوەکانی کەرکووک کۆببێتەوە و دوا راپۆرتی خۆی پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بکات.
سەکڤان یوسف ئاماژەی بۆ ئەوەکرد" لیژنەیەکی حکوومەتیش لەبارەی رووداوەکانی کەرکووک پێکھاتوە و دوای پێشکەشکردنی راپۆرتی پەرلەمان دەست بە لێپرسینەوە دەکرێت لەگەڵ تۆمەتبارانی رووداوەکانی کەرکووک، ھەر زانیاریەکیش لەنێو راپۆرتی پەرلەماندابێت ئەوە بەگوێرەی ئەو بەڵگە و زانیاریانە لێپرسینەوە دەکرێت.
قائید میرۆ




