ڤیان سەبری: پێویستە عێراق بەشە بودجەی هەرێم لە کۆی داهاتەکانی عێراق بدات

بەغدا_KDP.info_ سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق گوتی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق رێککەوتووە کە مووچەی سێ مانگ رەوانە بکرێت و ئەو موچانەی دەمێنن ئەوانیش رەوانە بکەن.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، دکتۆرە ڤیان سەبری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، دوای سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و رێککەوتن لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کرابوو کە بەغدا مووچەی سێ مانگ رەوانە بکات بۆ هەر مانگێک 700ملیار دینار وکۆی گشتی پارەکەش دوو ترلیۆن و100ملیار دینارە بۆیە بۆ مانگێک پارەکە رەوانە کراوە و پارەکەش لەرێگەی سێ بانک رەوانە دەکرێت ئەوانیش بانکی ڕەشید و رافیدەین و تی بی ئای.
دکتۆرە ڤیان سەبری گوتیشی، پشکی هەرێمی کوردستان دەدرێت 12،67%لە ئینفاق فعلی، بەڵام ئێمە دەمانەوێت پشکی هەرێمی کوردستان لە کۆی داهاتەکانی عێراق بدرێت نەک ئینفاق فعلی بۆیە پێویستە ئەو بڕگەیە لە بودجە هەموار بکرێتەوە و ئێمەش کار دەکەین بۆ هەموارکردنی بۆ ئەوەی پشکی هەرێمی کوردستان بە تەواوی رەوانە بکرێت و ئینفاقی فعلی ونافعلی نەمینێت.
وتیشی، ئەگەر مووچەی سێ مانگی فەرمانبەران رەوانە بکرێت، ئەوکات دوو مانگ دەمینێت و پێویستە حکومەتی عێراق ئەو مووچانە دەمێنن ئەوانیش رەوانە بکات و لە کۆتایی ساڵیش تەسفیەی حیسابات بکرێت و یەکلایی بکرێتەوە.
بڵند ئیبراهیم




