٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"بڕیارە جگە لە ناوچە شاخاویەکان ئەمساڵ نەوت لە ناو شاریش دابەش بکرێت"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر_KDP.info_  حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵانی دەستپێکردووە و بڕیارە پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵ  لە ناوچە شاخاویەکان و لەناوشاریش نەوت دابەش بکرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، حکومەتی هەرێمی کوردستان نەوتی بۆ دابین کردووین و دەستمان بە دابەشکردنی کردووە لە ناوچە شاخاویەکان و ئێستا لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سیدەکان وشەقڵاوە و چۆمان و مەسیف وهەریر و تائێستا  3ملیۆن لیتر نەوت دابەشکراوە و نرخەکەشی 100هەزار دینارە لەگەڵ کرێی گواستنەوە و حکومەت خۆی کریویەتی بەگرانی  و بە ئەرزانی بەهاوڵاتیان دەیفرۆشێتەوە ، کە خۆی زیاتر لە 50%ی کرینەکەی لەئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

ئەوسەرچاوەیە باسی لەوەشکرد ، بەشێوەیەکی خێرا نەوت دابەش دەکرێت و بڕیاردراوە ئەمساڵ نەوت بدرێتە هەموو خەڵکی کوردستان و لەناوشاریش دابەش بکرێت وئێستا لە ناوچە شاخاویەکان دەستمان پێکردووە ودواتریش دێینە دەوروبەر ودواتریش لە ناوشار دابەش دەکرێت  بۆیە  پێش مانگی 12ی ئەمساڵ لەناوشار دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان دەکرێت.

دەشڵێت ، بەغدا تائێستا هیچ بڕە نەوتێکی بۆ ئێمە نەناردووە و خۆی ساڵانە نزیکەی 50 ملیۆن لیترمان بۆ رەوانە دەکات و لەوەش نزیکەی 15ملیۆن لیتر  دەگات و ئەوەی دیکە ڕەوانە ناکەن، کە تەنیا هەولێر پێویستی بە 98ملیۆن لیتر نەوت هەیە بۆ ئەوەی هەر ماڵێک بەرمیلێک نەوتی پێبدرێت.

بڵند ئیبراهیم 

هەواڵی پەیوەندیدار