٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە هەرێمی کوردستان 100پڕۆژەی بەخێوکردنی ئاژەڵ هەیە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر_KDP.info_  بەڕێوبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: لە هەرێمی کوردستان پڕۆژەکانی بەخێوکرنی ئاژەڵ بۆ 100 پڕۆژە زیادی کردووە ، کە دەتواندرێت لەو رێگەیەوە 55%ی پێداویستی ناوخۆ پربکاتەوە.

بەڕێوبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فیراس سدیق ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، لەئێستادا 100پڕۆژەی قەڵەوکردنی ئاژەڵمان هەیە لە هەرێمی کوردستان  و پێش کابینەی نۆیەم 64پڕۆژەمان هەبوو و پێشتر 64 پڕۆژە ، کە 65هەزار سەر ئاژەڵ و ئێستا 100پڕۆژە کە 78هەزار سەر ئاژەڵە  بۆیە پڕۆژەی بەخێوکردنی ئاژەڵ  بۆ گۆشت زۆر زیادی کردووە.

دەشڵێت،  پڕۆژەی مانگای  شیریش  ژمارەیان زیادیکردووە، کە پێشتر حەوت هەزار سەرمان هەبوو ئێستا بۆتە 14هەزار زیادی کردووە کە 100%زیادی کردووە پڕۆژەی مانگای شیر بەرهەم دێنن.

فیراس سدیق گوتیشی، پڕۆژەکانمان بەردەوام لەزیادبووندایە و پلان هەیە زۆر لەوەش زیاتر بێت ئەمەش بەحوکمی ئەوەیە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی زۆر بە کەرتی کشتوکاڵ داوە، بۆیە ئێستا لە دابینکردنی گۆشتی ئاژەڵ  55%ی پێداویستی ناوخۆ پردەکرێتەوە.

سدیق ڕوونیشیکردەوە، بەرزی ونزمی نرخیش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، کە لەسەر خواست دەمینێتەوە ونرخی دۆلاریش کاریگەری خۆی هەیە وگرانی عەلەفیش بەهەمان شێوە کە بەرزونزمی دەبێت نرخەکان دروست دەکات.

بڵند ئیبراهیم 

هەواڵی پەیوەندیدار