٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تەندەری رێگایەکی ستراتیژی لە هەرێمی کوردستان راگەیندرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر_KDP.info_ بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد ، تەندەری پڕۆژەی دووسایدی بەردەڕەش بۆ کەلەک راگەیندراوە وکۆمپانیاکان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی پڕۆژەکە و دواتریش بۆ  هەر کۆمپانیایەک دەربچێت دەست بە جێ بەجێ کردنی دەکرێت.

دکتۆر ئاگرین عەبدوڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ،بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، تەندەری پڕۆژەی دروستکردنی رێگای بەردەڕەش بۆ کەلەک کە رێگایەکی ستراتیژی وگرنگە و دەکرێتە دووساید راگەیندراوە و کۆمپانیاکان دەتوانن بێن داواکاری پێشکەش بکەن بەپێی ئەو وادەی بۆی دیاریکراوە، کە لە11ی ئەم مانگە تا هەشتی مانگی داهاتوو پێشکەشکردنی داواکاری بەردەوام دەبێت.

دکتۆر ئاگرین عەبدوڵا گوتیشی، ئەمجارە دیزاینکردن وجێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەدرێتە یەک کۆمپانیا بۆ ئەوەی جێ بەجێ بکرێت و هەرکاتێک بۆ کۆمپانیایەک دەرچوو وپارەی بۆ خەرج کرا ئەوکات پڕۆژەکە دەکەوێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

بڵند ئیبراهیم 

هەواڵی پەیوەندیدار