٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"لە سۆران بەردی بناغە بۆ پڕۆژەیەکی ستراتیژی دانرا"

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردی بناغە بۆ پڕۆژەیەکی رێگەو بان دانرا بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆانیش دەڵێ، لە ئایندەیەکی نزیکدا چەندین پڕۆژەی دیکەی خزمەت گوزاری رادەگەیەندرێن.

ھەژار حەکیم، بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەمالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" ئەمڕۆ پێنج شەممە لەژێر چاودێری مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی ھەلگۆرد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارە و ژمارەیەکی بەرچاوی بەرپرسانی حزبی و حکوومەت بەردی بناغە بۆ پڕۆژەی دووسایدی پیشەسازی کۆن بۆ دێلزیان دانرا، گوژمەی پارەی تەرخان کراویش بۆ پڕۆژەکە زیاتر لە یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینارە.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئیدارەی سۆران روونی کردەوە"پڕۆژەکە کاریگەری لەسەر رەوشی ھاتووچۆ دەبێت لە سەنتەری ئیدارەی سەربخۆی سۆران و چەندین گەڕەک و بازاڕی گەورەی سۆران پێکەوە دەبەسترێنەوە ئەویش لە رێگەی دوو سایدێکی نوێ و پێشکەوتوو.

ھەژار حەکیم گۆتیشی" لە چوار چێوەی پڕۆژەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا چەندین پڕۆژەی دیکەی خزمەت گوزاری لەلایەن ئیدارەی سۆرانەوە رابگەیەندرێن و بچنە بواری جێ بەجێکردن بۆ زیاتر خزمەت کردنی ھاوڵاتیانی ناوچەکە.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار