"پەکەکە بۆتە کێشەیەکی گەورە بۆ هەرێمی کوردستان"
__2023_05_07_h14m48s40__ER__2023_10_11_h15m59s20__ER.jpg)
بالەکایەتی _KDP.info_ بەرپرسی لقی 26ی گوڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دەڤەری باڵەکایەتی دەڵێت، پەکەکە بۆتە کێشەیەکی گەورە بۆ هەرێمی کوردستان و بەو هۆیەوە زیانی زۆریان لە خەڵکی ناوچە سنووریێەکان داوە، کە بەسەدان گوند چۆڵکراون و مەترسی لەسەر چۆڵکردنی چەندین گوندی دیکە هەیە.
کرمانج عزەت، بەرپرسی لقی 26ی گوڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دەڤەری باڵەکایەتی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، بوونی پەکەکە کێشەیەکی گەورەیە لەبەر ئەوەی هەماهەنگییان لەگەڵ هەرێم نییە و بەقسەی کەسیش ناکەن و سنوورەکانییان کۆنتڕۆڵکردووە و بەسەدان گوند چۆڵکراون و، رەفتاریان خراپە بۆ ئەوەی وڵاتان بێن هەرێمی کوردستان تۆپباران بکەن و 30ساڵە ئەوان هەر لەپاشەکشێ دانە و ئامانج وئایندەی خۆشیان دیار نییە، کە ئەوان ئامانجیان بەحیساب باکووری کوردستانە لەقەرەداغ تونێل لێدەدەن و ئێستا خەڵک رادەهێنن چۆن شەش مانگ لەژێر خاک بژین ئەم سیاسەتە سیاسەتێکی ونبووی ستراتیژیەتی خۆیانە کە نازانن چی دەکەن.
کرمانج عزەت گوتیشی، پەکەکە بۆتە بارێکی قورس بەسەر هەرێمی کوردستان و رێگریکردن لە ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان و تێکچوونی ئابووری خەڵک وسوتانی رەز وباغی هاوڵاتیان لە ناوچەی دۆڵی باڵایان 14گوندی چۆڵکراون و لەناوچەکانی دیکە خەڵکێکی زۆر نەچوونەتەوە سەرگوندەکانی خۆیان، بۆیە جگە لەوانە مەترسی هەیە لەسەر گوندی دیکەش چۆڵ بکرێت، روونە کە پەکەکە ئامانجی تەنیا زیان گەیاندنە بەخەڵکی کوردستان.
بڵند ئیبراهیم




