٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

به‌ واژۆی وەزیری ناوخۆ ئه‌م گۆڕانکاریانه‌ لە ژمارەیەک پۆستدا ده‌كرێن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گۆڕانکاری لە ژمارەیەک پۆستی ئەمنی دەکات.

بەگوێرەی فەرمانێکی وەزارەتی ناوخۆ کە وێنەیەکی دەست، ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی كوردستان کەوتووە و واژۆی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی بەسەرەوە، بڕیاردراوە گۆڕانکاری لە ژمارەیەک پۆستی ئەمنی لە سنووری پارێزگای هەولێر بکرێت.

لە نووسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ هاتووە: "پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی هەمانە بڕیارماندا بە گواستنەوەی لیوای مافپەروەر دڵشاد شێخ سەعید محەممەد لە میلاکی راگرایەتی کۆلێژی پۆلیس/هەولێر بۆ سەر میلاکی بەڕێوەبەری پۆلیس و پاراستنی دام و دەزگا نەوتییەکان و دانانی لە پایەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاراستنی دام و دەزگا نەوتییەکان، هەروەها گواستنەوەی عەمیدی مافپەروەر داومید زرار فەتحوڵڵا لە پایەی سەرۆکی دەستەی پزیشکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ سەر میلاکی راگرایەتی کۆلێژی پۆلیس/هەولێر و دانانی لە پایەی راگری کۆلێژی پۆلیس/ هەولێر بە ( وەکالەت).

وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریشی داوە بە: "گواستنەوەی عەمیدی مافپەروەر سیروان ساڵح خدر لە داواکاری گشتی دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ سەر میلاکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و دانانی لە پایەی سەرۆکی دەستەی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە ( وەکالەت). هەروەها گواستنەوەی عەقیدی پۆلیس ئاژەر نورەدین پیرۆ لە میلاکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیس/ ب. پۆلیسی پارێزگای هەولێر بۆ سەر وەزارەتمان/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان/ دانانی لە پایەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنییەکان و مۆڵەت پێدان".

لە خاڵێکی دیکەی فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ بڕیاردراوە: "گواستنەوەی موقەدەمی پۆلیس رێبوار جەمیل سلێمان لە پایەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنییەکان و مۆڵەت پێدان بە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری لە دیوانی وەزارەتمان".

هەواڵی پەیوەندیدار