٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ژمارەیەک فەرمانبەر لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی دادەمەزرێن

سەرچاوە: KDP.info

دوای بڕیاری دامەزراندنی ژمارەیەک وانەبێژ لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی دەستبەکار دەبن، گوتەبێژی وەزارەتەکەش ئاشکرایکرد: داوای دامەزراندنی پەنجا کەسی دیکەمان کردووە بۆ وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی.

ئاریان ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: پێشتر حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندی نیشانداوە بۆ دامەزراندنی ٧٤ کەس وەک وانەبێژ بۆ  سەنتەرەکانی سەر بە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و لە ڕۆژانی داھاتوو ئەو کەسانەی فەرمانی دامەزراندنیان ھەیە دەست بەکار دەبن.

گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی گوتیشی: ئەو کەسانەی دامەزراون بۆ ھەموو ھەرێمی کوردستان و ئەو شوێنانەیە پێویستییان پێیان هەیە، زیاتریش بۆ سەنتەرەکانی شیاندن و ئۆتیزمە.

ئاریان ئەحمەد ڕوونی کردەوە: داوای دامەزراندنی پەنجا کەسی دیکەمان کردووە بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، بەڵام ئەوانە وەک فەرمانبەر دادەمەزرێن، بۆ نموونە شوێن ھەیە پێویستی بە شۆفێر ھەیە شوێنی دیکەمان پێویستییان بە چاودێرە بەپێی پێویستی بەڕێوەبەرایەتییەکان داوای دامەزراندنمان کردووە.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار