٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"یەکەمین کارگەی ڕیسایکلینی قیڕ لە ئاستی رۆژھەڵاتی ناوین، لە پارێزگای هەولێرە"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر_kdp.INFO_ بەڕێوەبەری چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێر گوتی:کارگەی ڕیسایکلینی قیڕ لە هەولێر گرنگی زۆری بۆ هەرێمی کوردستان هەیە و چەندین سودیشی هەیە، ژینگە پیس نابێت و تێچووی بەرهەمهێنانی قیڕیش کەمتر دەبێتەوە، ئێستا وەک تێست لەشەقامێک بەکارمان هێناوە.

بەڕێوەبەری چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێر، عیماد محەمەدئەمین، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: کارگەی ڕیسایکلینی قیڕ لە هەولێر کەوتۆتە کار، گرنگیەکی زۆری هەیە و یەکەم کارگەیە لەسەر ئاستی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆیە ئەو قیڕەی لە شەقامەکان هەڵدەگیرێت جارێکی دیکە دەکرێتەوە قیڕ و بۆ شەقامی تازە بەکار دەهێندرێتەوە، ئێستا وەکو تێست لە شەقامێک بەکارمان هێناوە و زۆر باشە .

دڵشاد عیماد محەمەد ئەمین گوتیشی: ئەو کارگەیە گرنگی زۆری هەیە بۆ هەرێمی کوردستان، چونکە هەم ژینگە پیس ناکات هەم تێچووش بەڕێژەی 25% کەم دەکاتەوە و قیڕەکەش ئەوەی لەشەقامە تێکچووەکان هەڵدەگیرێت دووبارە بەکار دەهێندرێتەوە بۆ شەقامی دیکە دوای ڕیسایکلینی.

گوتیشی: قیڕەکە بەهیچ شێوەیەک کوالێتی تێکناچێت و بگرە کوالیتییەکەی زۆر باشتریش دەبێت لەقیڕی تازە، بۆیە ئەوە هەنگاوێکی گرنگە دەستمان پێ کردووە، هەوڵدەدەین لە هەموو هەرێمی کوردستان بەکاری بێنین بۆ شەقامەکان.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار