بڕیاری لێخۆشبوون لە قەرزی کارەبا لە هەولێر و دهۆک تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت

هەولێر_KDP.info_ گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: بڕیاری لێخۆشبوون لە 15%ی قەرزی کارەبا بۆ سلێمانی تا 24ی ئەم مانگە و بۆ هەولێر و دهۆکیش تا ناوەڕاستی مانگی داهاتووە، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بتوانن سود لەو بڕیارە وەرگرن.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرێی لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی کارەبا لە 15/8تاوەکو 16/11/2023 ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت، بۆیە ئەو بڕیارە تا مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت، لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆ، بەڵام لە سلێمانی ماوەکەی کەمتر ماوە لە 24ی ئەم مانگە تەواو دەبێت.
لەم بارەیەوە ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، لەبەر ئەوەی بڕیارەکە بە جیا دەرچووە لە سلێمانی وادەی لێخۆشبوون لە قەرزی 15% زووتر تەواو دەبێت، چونکە لە سلێمانی بڕیارەکە زووتر دەرچوبوو، بۆیە لێخۆشبوون لە قەرزەکە لە هەولێر و دهۆک ماوەکەی زیاتر ماوە و لە 16/11تەواو دەبێت.
ئومێد ئەحمەد گوتیشی: ئەمە دەرفەتێکی باشە بۆ ئەو هاووڵاتییانەی قەرزی کارەبایان لەسەرە بۆ ئەوەی بتوانن سوودی لێ وەربگرن پێش ئەوەی وادەکەی کۆتایی بێت.
بڵند ئیبراهیم




