٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د.عەلی رەشید: لیژنەیەک بۆ پێداچوونەوە بە کارەبای پریپەید پێک ھاتووە

سەرچاوە: KDP.info

سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر پێی وایە، سیستەمی پریپەید سیستەمێکی پێشکەوتووە بۆ کۆنتڕڵکردنی ڕەوشی کارەبا و دەڵێ: لیژنەیەک لە وەزارەتی کارەبا لەگەڵ دەستەی وەبەرھێنان پێداچوونەوە بە نرخی کارەبای پریپەیددا دەکات.

د.عەلی رەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: پڕۆژەی پریپەید بۆ کارەبا پڕۆژەیەکی باشە  بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڕەوشی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان، بەڵام ئەو نرخەی پێشتر ھەبوو لەتوانای ھاووڵاتییاندا نییە، ئێستا لیژنەیەک لە وەزارەتی کارەبا پێکھاتووە و لەگەڵ دەستەی گشتی وەبەرھێنان بە سیستەمی پریپەیددا دەچنەوە و نرخێکی گونجاو بۆ کرێی کارەبا دیار دەکەن، بەشێوەیەک لەتوانای ھاووڵاتییاندا بێت.

سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر گوتیشی: پڕۆژەی پریپەید لەلایەن سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە پەسەند کراوە بۆ ئەوەی ڕەوشی کارەبا کۆنتڕۆڵ بکرێت و ھاووڵاتی ئەو پارەیەی دەیدات بە کرێی مولیدە ھەر ئەو پارەیە بدات بە کارەبای گشتی ئەوەیش لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیاندایە و ڕەوشی کارەباش باشتر دەبێت.


د. عەلی ڕەشید ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: مەبەست لە جێبەجێکردنی سیستەمی پریپەید بەرزکردنەوەی کرێی کارەبا نەبووە، بەپێچەوانەوە زیاتر مەبەست کۆنتڕۆڵکردن و باشترکردنی ڕەوشی کارەبای گشتییە لە ھەرێمی کوردستان، لەبەر ئەوەی سیستەمی پریپەید سیستەمێکی پێشکەوتووە، ئەگەر نرخەکەی لەگەڵ ڕەوشی دارایی ھاووڵاتییان بگونجێ.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار