٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نیهاد قۆجە: قەڵاتی هەولێر دەبێتە شوێنێکی گەشتیاری و شوێنەواری

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر_KDP.info_  سەرۆکی کۆمسیۆنی نوژەنکردنەوەی قەڵاتی هەولێر گوتی: نوژەنکردنەوەی قەڵاتی هەولێر بەردەوامە و بڕیارە بکرێتە شوێنی گەشتیاری و شوێنەواری و بەردەوام کاری نوژەنکردنەوەی  بۆ دەکرێت، بڕیارە بە جۆرێک نوژەن بکرێتەوە ببێتە نموونە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

سەرۆکی کۆمسیۆنی نوژەنکردنەوەی قەڵاتی هەولێر، نیهاد قۆجە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، کارکردن لە نوژەنکردنەوەی قەڵاتی هەولێر بەردەوامە و ئێستا کار لە شەقامی ناوەندی قەڵات دەکەین کە یونسکۆ دیزاینی کردووە و پەسەند کراوە، خەرجی پڕۆژەکە شێخ باز لەئەستۆی دەگرێت، بۆیە بە شێوەیەکی زۆر ڕێکوپێک نوژەن دەکرێتەوە، قەڵاتی هەولێر دەبێتە شوێنێکی شوێنەواری و گەشتیاری.

نیهاد قۆجە گوتیشی: لە ماستەرپلانەکەی هەموو کارەکانی دیاریکراوە و بڕیارە ڕێستورانت و قاوەخانەشی تێدا دروست بکرێت، بەشێکی خانووەکانیش نوژەنکراونەتەوە و بەردەوامیش دەبین، لە شەقامی ناوەندی قەڵات دەستمان پێکردووە، ماستەرپلانەکە وا دانراوە لەماوەی 25ساڵ تەواو بکرێت، بەڵام چەند ساڵێک بەهۆی هەندێک قەیران کارەکانمان وەستاوە، بۆیە دەمانەوێت بەجۆرێک نوژەن بکرێتەوە، لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نموونە بێت.

بڵند ئیبراهیم 

هەواڵی پەیوەندیدار