٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ كرد

سەرچاوە: KDP.info

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2023/10/10 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ی نیشتمانی‌ و شاندێكى یاوه‌رى، ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسیى عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

هه‌ردوولا به‌رده‌وامیى گفتوگۆى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراقیان بۆ لێكگه‌یشتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و به‌پێى ڕیككه‌وتنه‌ سیاسییه‌كان به‌ پێویست و گرنگ زانى، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌ كارى پێكه‌وه‌یى و هاوبه‌شى لایه‌نه‌كان بۆ پاراستنى سه‌قامگیریى سیاسى له‌ وڵات كرده‌وه‌.

دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار