له هه‌ولێر ژووری ئۆپه‌راسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانەکان کرایەوە

ھەولێر-KDP.info- وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كردنه‌وه‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه كرد: "سه‌رۆك وه‌زیران، مه‌سروور بارزانی، له كاتی هه‌ر ڕووداوێكدا ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر هێڵه.''
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له هه‌ولێر، ڕایگه‌یاند: ژووری ئۆپه‌راسیۆنی قه‌یرانه‌كان، باشتر ئاماده‌كاری بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یران و كاره‌ساته‌كان ده‌كات و زیانه‌كان كه‌متر ده‌كاته‌وه، هاوكات بۆ ئه‌وه‌یه هاووڵاتیان باشتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كاندا بكه‌ن.
له‌باره‌ی ئاواره و په‌نابه‌رانی هه‌رێمی كوردستان گوتی: ''به‌شێك له به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، نا‌به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی ئاواره‌كان ده‌كه‌ن، له به‌غدا تۆمه‌تی ناڕه‌وا ده‌درێته پاڵ كوردستان له‌باره‌ی په‌نابه‌ران، وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانیش یارمه‌تیی په‌نابه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نادا له كه‌مپه‌كان، ئێمه له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزانه‌ی په‌نابه‌ر و ئاواره‌كانین، ناشبێت پرسی ئاواره‌كان بكرێته سیاسی و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن.
وه‌زیری ناوخۆ گوتیشی: ده‌بێ كه‌سوكاری ڕووداوه‌كه‌ی حه‌مدانیه و كریستیانه‌كان دڵنیا بكرێنه‌وه كه ڕووداوه‌كه ئه‌نقسه‌ت نه‌بووه.




