٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 10/9، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەممار ئەلحەکیم سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی دۆخی عێراق و ناوچەکە و پێویستیی و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا.

سەرۆکی حکومەت جەختی کردەوە کە ئەگەر نیازپاکی هەبێت چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان سەخت نین. دووپاتیشی کردەوە کە پێویستە وەکوو قەوارەیەکی دەستووری و فیدراڵی و لە چوارچێوەی دەستووردا، مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت.

سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە، ئاماژەی بەوە دا کە سەردانی ئەم دواییەی سەرۆکی حکومەت بۆ بەغدا، ڕۆڵێکی گرنگ و ئەرێنی لە ڕوونکردنەوەی بابەتەکانی پەیوەندیدار بە کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدرال هەبوو، گوتیشی ئێستا دەرفەتێکی باش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و بەهێزکردنی متمانە و لەسەر بنەمای ڕێککەوتنەکان و دەستوور هەیە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار