لە کەرکووک دوو ھەزار گرێبەستی کشتوکاڵی ھەڵدەوەشێتەوە
_(2)__2023_10_09_h18m57s12__HK.jpg)
بەپێی بڕیارێک لە پارێزگای کەرکووک دوو ھەزار گرێبەستی زەوی کشتوکاڵی ھەڵدەوەشێنەوە و نوێنەرێکی کەرکووکیش دەڵێ: پێویستە زەوییەکان بۆ خاوەنی ڕەسەنیان بگەڕێنەوە، بڕیارەکانی ڕژێمی پێشووی عێراق ھەڵبوەشێندرێنەوە.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق داوای ھەڵوەشاندنەوەی دوو ھەزار گرێبەستی زەوی لە کشتوکاڵی کەرکووک کراوە کە پێشتر گرێبەستیان بۆ کراوە و بڕیاری ژمارە ٢٩ی ساڵی ٢٠١٢ دەیانگرێتەوە، ئێستا خاوەن زەوییەکان دەتوانن زەوییەکانیان بەکاربێنن.
لای خۆشیەوە نەجوا کاکەیی نوێنەری کەرکووک لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: پێویستە ھەموو ئەو گرێبەستانەی بۆ زەوییەکانی کەرکووک کراون لە سەردەمی ڕژێمی بەعس ھەڵبوەشێندرێنەوە و ڕادەستی خاوەنە ڕەسەنەکانیان بکرێنەوە، ئێمەیش خەریکی ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەناو شۆڕشیشی سەردەمی بەعسین.
نەجوا کاکەیی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: عەرەبە ھاوردەکان بە بڕیاری بەعس ھاتوونەتە سەر زەوی کورد و تورکومان لە کەرکووک، پێشتر بڕیارێک ھەبوو لە عێراق بۆ گەڕانەوەی ئەو زەوییانەی بە تەعریب داگیرکراون، لەو بارەیەوە پڕۆژەیەکیش ئامادەکراوە تەنیا ماوە لە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر بدرێت، ئەگەر پڕۆژەکە بووە یاسا ئەوە بەپێی ئەو یاسایە ھیچ گرێبەستێکی بەناو سەرکردایەتی شۆڕشی بەعس کاری پێناکرێت.
قائید میرۆ




