٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەشێک لەو پڕۆژانەی لەمیانەی سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ دهۆک ڕەزامەندی لەسەر درابوو جێبەجێ دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info


دهۆک_KDP.info_ دوای سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ پارێزگای دهۆک و کۆبوونەوەی لەگەڵ چین و توێژەکان، هاووڵاتییان، کۆمەڵێک داواکارییان پێشکەش کرد، سەرۆک بارزانیش ڕەزامەندی لەسەردا، جێگری پارێزگاری دهۆکیش دەڵێت: بەشێک لەو پڕۆژانە جێبەجێ دەکرێن و بەشێکیش ستراتیژین وەکو پلان دەبێت بودجەی بۆ تەرخان بکرێت ئینجا جێبەجێ دەکرێن.

جێگری پارێزگاری دهۆک ، ماجد سەید ساڵح ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کورستان گوتی: دوای سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ پارێزگای دهۆک کۆمەڵێک پڕۆژە لەلایەن هاووڵاتییان داواکران بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێن، ئیدارەی پارێزگای دهۆکیش کاریان لەسەر دەکات، بەشێکیان جێبەجێ دەکرێن و بەشێکیشیان وەکو پلان دەمینێن، هەرکاتێک دەرفەت هەبێت جێبەجێ دەکرێن، بۆیە بەشێک لەو پڕۆژانە پارێزگار خۆی سەردانی قەزاکانی کردووە وەکو ئاکرێ، ئامێدی و بەردەڕەش، بەردی بناغەی بۆ چەند پڕۆژەیەک داناوە و ئەوانەی دیکەش بەپێی توانا کار دەکرێت بۆ جێبەجێکردنیان.
ماجد سەید ساڵح گوتیشی: هەندێک لەو پڕۆژانەش وەکو پلانە کاری لەسەر دەکرێت، وەکو تونێلی چیای پێرس، پڕۆژەیەکی ستراتیژییە ڕەزامەندی لەسەر دراوە و پێوستی بەبودجەیەکی زۆر هەیە، هەرکاتێک بودجەی بۆ تەرخانکرا دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.
سەید ساڵح ڕوونیشی کردەوە: هەندێک پڕۆژە دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت وەکو هۆڵی بۆنەکان لە شێخان و بەردەڕەش دروست دەکرێت، ئەوانە کێشەیان نییە و دەست بە دروستکردنیان دەکرێت، ئەوانەی دیکەش وەکو پلان کاریان لەسەر دەکەین.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار