٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ئاوی ماڵان پاک دەکرێتەوە و دووبارە بەکار دەهێندرێتەوە"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر_KDP.info_ بەڕێوەبەری ئاوی هەرێمی کوردستان گوتی: لە هەولێر پڕۆژەیەک جێبەجێ کراوە کە ئاوی ماڵان پاک دەکاتەوە و دووبارە بۆ پارک و باخچەکان بەکاری دێنێتەوە، بڕیارە دووەم پڕۆژەش لە پارکی سامی عەبدوڵرەحمان جێبەجێ بکرێت.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی  پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی:  لە هەولێر لەسەر شەقامی 120مەتری هەولێر پڕۆژەیەک لەلایەن ڕێکخراوی هەسار بە پاڵپشتی دارایی  یونسێف جێبەجێ کراوە، ئاوی ماڵان وەردەگرێت و لەڕێگەی وێستگەیەک  پاک دەکرێتەوە و بۆ پارک و باخچەکان بەکار دەهێنرێت، 300 هەزار دار چێندراوە و بەو ئاوە دێراو دەکرێت، دارەکانیش هەندێک تەمەنیان ساڵێکە و هەندێکیش تەمەنیان دووساڵە.
ئاری ئەحمەد گوتیشی: پڕۆژەیەکی دیکەش جێبەجێ دەکرێت ئەویش ئاوی کەندی هەولێر وەردەگرێت و خاوێنی دەکاتوە و بۆ ئاودانی پارکی سامی عەبدوڵڕەحمان بەکار دەهێندرێت، وێستگەیەک دادەنرێت و لەو ڕێگەیەوە ئاوەکەی پاک دەکرێتەوە، ئەمەش هەنگاوێکی باشە بۆ ئەوەی بتواندرێت بە قۆناغ لە هەموو هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت،
گوتیشی: ئەو ئەوپڕۆژانەی جێبەجێ دەکرێن بە هاوبەشی لەگەڵ ئێمە ئەنجام دەدرێن.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار