٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵیۆزى به‌ریتانیا كرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2023/10/9 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ستیڤن هیچن باڵیۆزى به‌ریتانیا له‌ عێراق، ده‌رباره‌ى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریى هاوبه‌شى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى سیاسیى عێراق، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

له‌ دیداره‌كه‌دا باسیان له‌ په‌یوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و ئاڵنگارییانه كرد كه‌ ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه‌. له‌مباره‌وه‌ هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگى و پێوستیى ته‌بایى و یه‌كڕیزیى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و یه‌كده‌نگى و یه‌كهه‌ڵوێستییان له‌ به‌غدا كرده‌وه‌.

په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌، دۆخى سووریا و كه‌مپى ئه‌لهۆل و گرنگیى پاراستنى سه‌قامگیرى، دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جیى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار