سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزى نوێى ئه‌ڵمانیا لە عێراق کۆبووەوە

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی نوێى ئه‌ڵمانیا لە عێراق کۆبووەوە و جەختی کردەوە کە بۆ سه‌قامگیرى له عێراق ده‌بێ سیستمى فیدراڵى به دروستى جێبه‌جێ و جێگیر بكرێت.
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 09ـی 10ـی 2023 پێشوازى له كریستیانه هۆمان باڵیۆزى نوێى ئه‌ڵمانیا له عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له ژماره‌یه‌ک لە دیپلۆماتكار و پله‌دارانى سه‌ربازى پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا نێچیرڤان بارزانى وێڕاى به‌خێرهاتنی، پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونى له باڵیۆزى نوێى ئه‌ڵمانیا كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا خۆشحاڵییان به ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و باسیان له فراوانكردنى زیاترى بواره‌كانى په‌یوه‌ندى و هاریكاریى هاوبه‌ش كرد.
هه‌ردوولا باشتربوونى دۆخى ئه‌منیى عێراقییان به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا، به‌ڵام دووپاتیان كرده‌وه كه هێشتا داعش مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه‌یه و هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیرى ده‌كات، بۆیه ده‌بێ له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام بن. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانى سوپاسى ئه‌ڵمانیاى كرد بۆ پشتیوانیى سه‌ربازى و مرۆیى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دۆخى سیاسیى عێراقیان تاوتوێ كرد و هه‌ردوولا له‌سه‌ر پێویستى و گرنگیى جێبه‌جێكردنى سیستمى فیدراڵى له عێراق هاوڕا بوون. له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه بۆ سه‌قامگیرى له عێراق ده‌بێ سیستەمى فیدراڵى به دروستى جێبه‌جێ و جێگیر بكرێت.
فراوانكردنى ئاڵوگۆڕى بازرگانیى ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌وڵدان بۆ فره‌چه‌شنكردنى سه‌رچاوه‌كانى داهات له عێراق و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




