دەستەی ژینگەی هەرێم: ڕێژەی سەوزایی لە هەرێم زیادی کردووە
_(1)__2023_10_08_h18m8s17__HK.jpg)
هەولێر_KDP.info_ بەڕێوەبەری هونەری لە دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان گوتی: هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی بەردەوامە و هەنگاوی زۆر باش نراوە و ڕێژەی سەوزایی زیادی کردووە، لەماوەیەکی نزیکدا ڕێژەی سەوزایی لە هەرێمی کوردستان ڕادەگەیندرێت، بۆ ئەوەی بزانین ڕێژەکە بە کرداری گەیشتۆتە چەند، چونکە لە هەرێمی کوردستان بەسەدان دۆنم سەوزکراوە و مەرج بۆ پڕۆژەکان دانراوە و پێویستە 25%ی بکرێتە سەوزایی گەرنا مۆڵەتیان پێنادرێت.
بەڕێوەبەری هونەری لە دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان ئازاد نوری عەوڵا: بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پڕۆژەی لەبری سەوزکردن لە هەرێمی کوردستان جێبەجێکردنی بەردەوامە و هەر پڕۆژەیەک ئەنجامبدرێت پێویستە 25%ی بکرێتە سەوزایی، ئەو پڕۆژانەی پێشتر جێبەجێکراون و ئەو ڕێنماییەیان جێبەجێ نەکردووە پێویستە قەرەبووی بکەنەوە، ئەوپڕۆژە تایبەتە بە پڕۆژەکان، چونکە ڕووبەریان گەلێک زۆرە و جگە لەوە لە شوێنی دیکەش بەردەوام کار دەکرێت بۆ زیادکردنی سەوزایی، بۆیە لەم کابینەیەدا کاری زۆر باش کراوە بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی.
ئازاد نوری عەوڵا گوتیشی: بەردەوام کاردەکرێت بۆ زیادکردنی سەوزایی لە هەرێمی کوردستان، ئێستا کاردەکرێت و لە قۆناغی کۆتاییدان بۆ ئەوەی بزانرێت ڕێژەی سەوزایی لە هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە چەند، بۆیە ئێستا تەنها ماوە داتاکان کۆبکرێتەوە ڕادەگەیندرێت، کارەکان زۆر باش و بە وردی کراون
لەبارەی زیادبوونی ڕێژەی سەوزایی لەو ناوچانەی هەرێمی کوردستا.
عەوڵا باسی لەوەشکرد، ئێستا لەسەرجەم پڕۆژەکان کە ئەنجامدراون 25%ی کراوەتە سەوزایی و ئەوانەی پێشتر نەیانکردووە ئەوانیش دەستیان کردووە بە قەرەبووکردنەوە، ئەمەش بۆ ئەوەی 25%ی پڕۆژەکان بکرێنە سەوزایی و شارەوانییەکان بەردەوام باخچە و پارکی نوێ دروست بکەن، وەزارەتی کشتوکاڵ بەرنامەی تایبەتی هەیە کاری لەسەر دەکات، وەزارەتی شارەوانیش بەهەمان شێوە کاری هاوبەش لەگەڵ ڕێکخراوە جیهانییەکان دەکات، بۆیە ڕووپێویش کراوە و ڕێژەکەی چەند زیادی کردووە بە کرداری، چونکە لەم کابینەیەدا کاری زۆر باش کراوە نموونە لە سلێمانی لە نزیکەی 100دۆنم سەوزکرایە، لە هەولێر و دهۆکیش کرایە و لە شوێنەکانی دیکەش بەهەمان شێوە ،بەڵام چاوەڕێ دەکەین تا ئەو ڕووپێوە کۆتایی دێت و ئەنجوومەن پەسەندی دەکات بڵاودەکرێتەوە، بۆیە هەر قسە نییە و بە کردار کاری لەسەر کراوە.
بڵند ئیبراهیم




