٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەفتەی دپلۆماسیەتی کوردی ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر_KDP.info_  بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین ئاشکرایکرد: ئەمڕۆ هەفتەی دپلۆماسی لە زانکۆی هەولێر دەستی پێکرد کە پڕۆژەیەکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە لە فەرەنسا و بڕیارە بۆ ماوەی هەفتەیەک لە  زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامبێت.

سامان عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەمڕۆ هەفتەی دپلۆماسی کوردی لە زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەچوو کە پڕۆژەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە لە فەرنسا  پێشکەشکرایە، ئەمڕۆ وەکو رۆژی یەکەم لە زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەچوو و بڕیارە ڕۆژانی داهاتوو لە زانکۆی سلێمانی، دهۆک و هەڵبجە بەردەوام دەبێت، لە چوارچێوەی هەفتەی دپلۆماسی کوردی و هەر ئەمڕۆ پەرتوکێکیش دابەش کرا کە باسی دپلۆماسییەتی کوردی دەکات، لەقۆناغی ڕابردوو و داهاتوو ڕێزان نەجیب لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەفەرەنسا خوێندنەوەیەکی وردی بۆ کردووە.

سامان عەبدوڵا گوتیشی، ئەوپڕۆژەیە بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆکانی هەرێمی کوردستان: سەڵاحەدین، سلێمانی، هەڵبجە و دهۆک بەردەوام دەبێت لەبارەی هەفتەی دپلۆماسی کوردی.
ئەمڕۆ  هەفتەی دپلۆماسیەتی کوردی لە زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەچوو کە دوو پانێلی لەخۆ گرتبوو ، یەکەم  ڕۆڵی دپلۆماسییەتی هەرێمی کوردستان لە بارودۆخە جیاوازەکاندا ، دکتۆر جوتیار عادل بەرپرسی فەرمانگەی میدیا و زانیاری و دکتۆر عەلی دۆلەمەری  نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا و دکتۆر زیاد ڕەئوف  نوێنەری حکومەتی هەرێم لە پۆلەندا و دکتۆر شالاو  عەبدولخالق بەڕێوەبەری پانێل لە زانکۆی سەڵاحەدین بەشداربوون، لە پانێلی دووەم  باسی خوێندنەوە و هەڵسەنگاندنی دبلۆماسییەتی  هەرێمی کوردستان کرا بە بەشداری دکتۆر سامان سۆرانی  لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ڕێزان نەجیب لە نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لە فەرەنسا و دکتۆر قادر محەمەد لە کۆلیژی ئاداب - زانکۆی سەڵاحەدین و دکتۆر پەروێز ڕەحیم قادر لە کۆلێژی زانستە  سیاسییەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین.

بڵند ئیبراهیم 

هەواڵی پەیوەندیدار